سەرۆک ئەركانی سوپای ئێران عەبدولڕەحیم موسەوی
سەرۆک ئەركانی سوپای ئێران:
“هێرشەكەی ئەمریكا بەبێ وەڵام نابێت و لێی پاشگەزنابینەوە”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆک ئەركانی سوپای ئێران عەبدولڕەحیم موسەوی بە تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەكەی راگەیاند، وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكان دەدەنەوە و بەسەریاندا تێناپەڕێت.
موسەوی هێرشەكانی ئەمریكای بە “تاوان و پێشێلكاری” ناوبرد و رایگەیاند، بێ وەڵام نابێت.
وتیشی، لەوە پاشەكشە ناكەین سزای ئەمریكا بدەین.
بەگوێرەی لێدوانی دوو بەرپرسی ئەمریكی بۆ رۆیتەرز، چاوەڕوان دەكرێ ئەمڕۆ یان سبەی ئێران هێرش بكاتە سەر چەند بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمە لە كاتێكدایە وتەبێژی كۆشكی سپی كارۆلاین لیڤیت ئەمڕۆ دووشەممە بە فۆكس نیوزی ئەمریكی رایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا هێشتا بایەخ بە چارەسەری دیپلۆماس لەگەڵ ئێران دەدات و هۆشداریشی داوە ئێران هەوڵی داخستنی گەرووی هورمز بدات.
ئێران
ترەمپ:
"ئێران لە ترسی هێرشی سەربازی دانوستان دەکات"
هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 160 دۆلاری لێبووەوە
کۆبوونەوەکەی ئەمریکا و ئێران ئۆقرەی لە زێڕ بڕیوە
جێگری سەرۆکی ئەمریکا:
"ئەوەی کە خامنەیی و ترەمپ ناتوانن راستەوخۆ قسە بکەن دانوستانەکان ئاڵۆز دەکات"
کاربەدەستانی پێنجوێن و مەریوان کۆبوونەتەوە