سلێمانی.. لە مانگێکدا 166 نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامدراوە

964+

فەرمان سادق

لەمانگی رابردوو 166 نەشتەرگەری جوانکاری لە سلێمانی ئەنجامدراوە کە 29 کەسیان لەبەشی سووتاوی بووە.

لەمانگی رابردوو، هەزار و 881 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەگەری جوانکاری ئێمرجێنسی سلێمانیان کردووە، لەو ژمارەیەدا 307 هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتن و هەزار و 241 هاوڵاتی دیکە سەردانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكەیان كردووە.

هەر بەپێی ئامارەکە بێت کە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە، 26 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 140 نەشتەرگەری دیکە ئەنجامدراوە.

هەر لەمانگی رابردوو، 419 نەخۆش سەردانی بەشی سووتاوی و نەشتەگەری جوانکاری کردووە، لەم ژمارەیەدا 186ـیان داخڵکراون کە 157ـیان لەبەشی جوانکاری بووە و 29ـەکەی تریش لەبەشی سووتاوی بووە، هاوکات 333 نەخۆشیش چارەسەری سروشتییان بۆ کراوە و رەوانەی ماڵ کراونەتەوە.

ئەمە تەنیا ئاماری بەشی سووتاوی و نەشتەگەری جوانکاری سلێمانییە، بەڵام بەپێی ئاماری کۆمەڵەی پزیشکانی جوانکارییە لە کوردستان، لەساڵی 2022ـدا زیاتر لە 50 هەزار نەشتەرگەری جوانکاری لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و نەشتەرگەری لووتیش لەپلەی یەکەم دایە.