"ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە"

عێراق داوای بەردانەوەی ئاوی زیاتر لە تورکیا دەکات

964+

ژووری هەواڵ

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە و تاوتوێی کەمئاوی و هەناردەکردنەوەی نەوتی عێراقیان لەرێگەی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، فوئاد حسێن لە پەراوێزى کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، لەگەڵ هاکان فیدان کۆبووەتەوە و داوای کردووە تورکیا ئاوی زیاتر بۆ عێراق بەربداتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، فوئاد حسین لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی ئاماژەی بە “کەمبوونەوەی بەرچاوی بڕی ئەو ئاوەی لە تورکیاوە دێت” کردووە و هاکان فیدانیش بەڵێنیداوە بەدواداچوون بۆ پرسەکە بکات، بەشێوەیەک کە لەبەرژەوەندیی هەردوولا بێت.

هەردولا قسەشیان کردووە لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی عێراق لەڕێگەی خاکی تورکیاوە و فوئاد حسێن جەختی لە گرنگی خێراکردنی هەماهەنگییە تەکنیکی و کارگێڕییەکان کردووەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت و هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەی دووپاتکردووەتەوە بۆ هەماهەنگی تەواوەتی لەوبارەیەوە.

لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و رووداوەکانی پەیوەست بە هێرشکردنە سەر ئێران و بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لەو وڵاتە، هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان عێراق و تورکیا بۆ رێگرییکردن لە فراوانبوونی ململانێکان کردووەتەوە و بە پێویستیان زانیوە، پشتیوانی لە دەستپێشخەرییە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بکرێت بە ئامانجى کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە و رێگرتن لە پەرەسەندنی.

 وشکەساڵى بزنە کێوییەکانى هێنایە دەشتاییەکان

 وشکەساڵى بزنە کێوییەکانى هێنایە دەشتاییەکان