هیچ زیانێکی نەبووە

درۆنێک لە شارباژێڕ کەوتە خوارەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە گوندێکی شارباژێر درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە تیمەکانیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە درۆنەکە.

فەرهاد ساڵح قایمقامی چوارتا بە 964ـی وت، کەمێک لەمەوبەر درۆنێک لە گۆڕستانی گوندی بێورێ کەوتوەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

وتیشی، جارێ نازانن درۆنەکە لە کوێوە ئاراستە کراوە و تیمەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی