لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانە

پردەکەی حافیز کێشەی نەما

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە دوای ئەوەی دوای نیوەڕۆی دوێنێ یەکێک لە پلێتەکانی پردی حافیز شکا بوو، تیمەکانی رێگاوبانی سۆران قۆڵیان لێ هەڵماڵی و پێش ئەوەی رۆژ ببێتەوە چاکیان کردەوە.

پەیامنێری 964 هەواڵی شکانی پردەکەی گەیاند بە تیمەکانی چاککردنەوەی پردەکان و ئەوانیش هەر دوێنێ شەو تەواویان کرد و گرفتی هاتوچۆی نەما.

خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بە 964ـی وت، شەوی رابردوو دوای زیاتر لە کاتژمێرێک کارکردنی تیمەکانمان، پردەکەمان چاک کردەوە و گرفتی هاتوچۆی نەما.

وتیشی، پلێتەکە لە ناوەڕاستەوە شکابوو، کەڵکی ئەوەی نەمابوو هاتوچۆی بەسەردا بکرێت و گۆڕیمان.

پردی حافیز، یەکێکە لەو پردە ئاسنینانەی هیچ کات لە تەقە تەق ناکەوێت و جوڵەیەکی زۆری ئۆتۆمبێڵ و بارهەڵگری بەسەرەوەیە، رێگای گەیشتنە بە دەروازەی حاجی ئۆمەران.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پرده‌ ئاسنینه‌كانى سنوورى سۆران تووند ده‌كرێنه‌وه‌

پرده‌ ئاسنینه‌كانى سنوورى سۆران تووند ده‌كرێنه‌وه‌