74 گەشتمان کردووە

هێڵی ئاسمانیی عێراقی: لە هەفتەیەکدا 23 هەزار گەشتیارمان گەڕاندووەتەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماری کارەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقیی بۆ ماوەی هەفتەیەک بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی بەپەلە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی گیرخواردوو، 74 گەشتی ئاسمانی ئەنجامدراون و 23 هەزار و 157 گەشتیار گواستراونەتەوە.

بەپێى راگەیەندراوێکى  نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە، بە راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی رەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوە، پلانی گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی لە فڕۆکەخانەکان گیریانخواردبوو، جێبەجێکرا.

گەشتەکان بە هەماهەنگیی وەزارەتەکانی گواستنەوە و دەرەوە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی ئەنجامدراون و بۆ ئەم شوێنانە بوون،(بەیروت، ئەستەنبوڵ، ئەنتاڵیا، کوالالومپور، دوبەی، قاهیرە، جۆرجیا، مۆمبای، دەلهی، ئەنقەرە، سەبیحە، پەکین، کەراچی، ئیسلام ئاباد و مەسقەت).

لاى خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی وتویەتى،”کۆمپانیاکەمان توانیویەتی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرەوە بگەڕێنێتەوە، و ئێمە تاکە لایەنی نیشتمانین کە لەم دۆخە گرژەی ناوچەکەدا ئەم ئەرکە جێبەجێ دەکەین. جگە لە عێراقییەکان، هاوڵاتیی عەرەب و بیانیشمان گواستووەتەوە”.

بەپێى راگەیەنراوەکەى وەزارەتى گواستنەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە بووەتە ناوەندی سەرەکیی کارەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی و هەموو تواناکانی خراونەتەگەڕ بۆ بەڕێوەبردنی گەشتەکان.

بانگەوازیش بۆ گەشتیاران دەکات، کە بلیتیان لە بەیروت و تورکیا هەیە و ئەوانەى دەیانەوێت بگەڕێنەوە، پێش کۆتایی ئەم مانگە سەردانی نووسینگەکانی بڕینی بلیت بکەن بۆ جێگیرکردنی شوێنەکانیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆى شەڕى ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانى عێراق داخراوە و فڕۆکەخانەکان گەشتەکانیان راگرتووە، تەنیا فڕۆکەخانەى بەسرە نەبێت کە بەشێوەیەکى سنووردار گەشتى تێدا ئەنجام دەدرێت.

هێڵى فڕۆکەوانى عێراقى دەیەوێت قەدەغەى ئەوروپى لەسەر ه...

هێڵى فڕۆکەوانى عێراقى دەیەوێت قەدەغەى ئەوروپى لەسەر هێڵەکەى هەڵبگیرێت