بە دوو قۆناغ هاتوون

50 فڕۆکەی ئیسرائیلی ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە

964+

ژووری هەواڵ

50 فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی تەنیا دوێنێ، هەینی ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە و بۆ ئەنجامدانی هێرش خۆیان گەیاندووەتە ئێران، ئەمە قسەی نوێنەری عێراقە لە نەتەوەیەکگرتووەکان.

عەباس کازم، نوێنەری عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە میانی وتارێکیدا رایگەیاند، “لە سنوورەکانی سوریا و ئوردنەوە، 50 فڕۆکەی ئیسرائیل پێشێلی سەروەری ئاسمانیی عێراقیان کردووە و بە دوو قۆناغی هاتوون”، عەباس کازم وای وت.

بە وتەی ئەو نوێنەرەی عێراق، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەسەر “مەزارە پیرۆزەکاندا” بە ئاراستەی پارێزگاکانی باشوور رۆیشتوون، ئەمەش کاردانەوەی جەماوەریی لێدەکەوێتەوە، بەهۆی پێگەی پیرۆزی ئەو شوێنانە لەسەر ئاستی جیهان.

فڕۆکەکان بە دوو قۆناغ هاتوون، قۆناغی یەکەمیان 20 فڕۆکە و قۆناغی دووەمیان 30 فڕۆکە بوون و بەرەو باشووری عێراق رۆیشتوون بەسەر ئاسمانی پارێزگاکانی بەسڕە، ناسڕیە، نەجەف و کەربەلا، عەباس کازم وای وت.

“سەرەڕای ئەوەی ئەم پێشێلکارییە پێچەوانەی یاسایی نێودەوڵەتیی، جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەروەری عێراقە، ئەوا هەڕەشەشە بۆسەر مەزارە پیرۆزەکان  ئەمەش دەبێته هۆکارى دروستبوونی کاردانەوەی گەورەی جەماوەری”، نوێنەری عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان وای وت.

18ـیەمین شەپۆلی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەس...

18ـیەمین شەپۆلی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد