"پابەندین بە بەرەوپێشبردنی سیاسەتەکانمان"

کارکردنی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغدا و هەولێر گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە

964+

شۆڕش قادری

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، لەگەڵ کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر، هیچ گۆڕانکارییەکیان لە شێوازی کارکردنیان نەکردووە و پابەندن بە بەرەوپێشبردنی سیاسەتەکانیان.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رەوشی کارکردنمان لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی هەولێر هیچ گۆرانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا بە توندی پابەندە بە پێشخستنی ئەولەویەتی سیاسەتەکانی لە عێراق و بەهێزکردنی سەروەری ئەو وڵاتە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردەکان و گەلی عێراق.

ئەم راگەیەنراوە دوای ئەوە دێت کە دەنگۆی ئەو بڵاوببووەوە، ئەمریکا باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکەی لە بەغدا و هەولێر چۆڵ کردووە و شوێنەکانی بە سوپای وڵاتەکەی سپاردووە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: هێرشمان كراوەتەسەر

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: هێرشمان كراوەتەسەر

گرژییەکانى ئێران و ئەمریکا لەبەرژەوەندى عێراقە

گرژییەکانى ئێران و ئەمریکا لەبەرژەوەندى عێراقە