"دۆخەکە بە ئێمە چارەسەر ناکرێت"
بەشێک لە هاوڵاتیان لەگەڵ شەڕ و ئاژاوەکانی ئێران و ئیسرائیل راهاتوون
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بەشێک لە هاوڵاتیان لەگەڵ شەڕ و ئاژاوەکانی ئێران و ئیسرائیل راهاتوون و دەڵێن، دۆخەکە بەوان چارەسەر ناکرێت.
چەند رۆژێکە فێستیڤاڵێک بۆ نمایشی خواردنی جۆراوجۆر و بازاڕگەری لە پارکی هەواری شاریی سلێمانی کراوەتەوە و ئەمڕۆش قەرەباڵغییەکی زۆری پێوە دیاربوو.
لەرێی میران بەشداربوویەکی گەنجی فێستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، هەرچەندە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەو کوشت و کوشتارەی لە چەند رۆژی رابردوودا روویداوە، کاریگەری لەسەر هەست و سۆزیان دروست کردووە، بەڵام لەگەڵ وەزعەکە راهاتوون و زۆر گوێی پێنادەن.
سۆلین ئاسۆش وتی، “هیچ پلانێکم بەهۆی ئەو دۆخەوە هەڵنەوەشاوەتەوە، چونکە تەنیا بە بیرکردنەوە هیچ لە وەزعەکە ناگۆڕێت و دۆخەکەش بە ئێمە چارەسەر نابێت”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری