تەقیوەتەوە
درۆنێک لە گوندێکی سەنگاو کەوت و خوا رەحمی کرد
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
ئەم بەیانییە، لە نزیک گوندی کارێزەی دەلۆی ناحیەی سەنگاو لە چەمچەماڵ، تەنێک کەوتووەتە خوارەوە، ئاگرێکی لە ناوچەکە هەڵگیرساند و دەریش کەوت بووە بە چەند پارچەیەکەوە.
دانیشوویەکی گوندەکە بە تەلەفۆنی قسەی بۆ 964 کرد وتی، چووین بۆ لای ئاگرەکە، هەر خوا رەحمی پێ کردین، نزیک بووینەوە درۆنەکە تەقییەوە، بەڵام کەس زیانی بەرنەکەوت.
فەخرەدین مامە خەڵکی گوندی کارێزەی دەلۆیە وتیشی، ئێمە لەناو گوندەکە بووین، لەپڕ دەنگێکی بەهێز هات، تەقریبەن، بە دووری زیاتر لە 400 مەتر لە گوندەکەمانەوە کەوتە خوارەوە، لەگەڵ تەقیوەشی، ئاگر لە پووش و پاوەنی گوندەکە کەوتەوە، بەڵام بەهەوڵی خەڵکی سنوورەکە توانرا هەرزوو کۆنترۆڵ بکرێت.
لەلایەکی دیکە، رەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بۆ 964 ئاماژەی بەوەکرد، روداوەکە سەر لەبەیانی ئەمرۆ روویداوە، هیچ زەرە و زیانێکی بە دانیشتووانی گوندەکە نەگەیاندووە، تیمە ئەمنییەکانیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.