پزیشکەکانی شار کردیان

تەندروستی سلێمانی: دڵی پیاوێکی 56 ساڵە خرایەوە کار

964+
ئەحمەد مستەفا

تەندروستی سلێمانی دەڵێ، تیمە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەی شار ژیانی هاوڵاتییەكیان رزگاركرد، كە دڵی لە لێدان وەستابوو.

پاش ئەوەی پیاوێكی تەمەن 56 ساڵ گەیەنرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار كە دڵی لە لێدان و كاركردن وەستابوو، لەلایەن تیمی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكە چارەسەری فریاگوزاریی سەرەتایی و بوژانەوەی دڵ بۆ كرا و دڵی كەوتەوە كار.

تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 20.6.2025، دیمەنی هێنانی هاوڵاتییەکەی بۆ بەشئ فریاکەوتن بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەدوای ئەنجامدانی چارەسەری فریاگوزاری سەرەتای و قەستەرە بۆ نەخۆشەكە لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.

سەنتەری تیشكی ناوەكی بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە لە سلێم...

سەنتەری تیشكی ناوەكی بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە لە سلێمانی كرایەوە