بووەتە جێگەی مەترسی

ئیسرائیل هێرشی کرد بەس موشەکێک نیگەرانی بۆ دروستکردووە

964+

محەمەد فاتیح

سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی كردە سەر ناوجەرگەی تاران و بە دەیان ئامانجی پێكا، نیگەرانی خۆیشی دەربڕی لە یەكێك لە مووشەكەكانی ئێران كە لەكاتی تەقینەوەیدا چەند پارچەیەكی تری لێدەبێتەوە و دووبارە دەتەقنەوە.

سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە بە زیاتر لە 60 فڕۆكەی جەنگی و بە نزیكەی 120 مووشەك هێرشيان كردووەتە سەر چەندین پێگەی پیشەسازی بۆ دروستكردنی مووشەك لە تارانی پایتەختی ئێران كە چەندین ساڵە كاریان تێیدا دەكرێت و ناوەندی قورسایی پیشەسازی وەزارەتی بەرگری ئێرانیان پێكهێناوه.

لەلایەكی دیكەوە سوپای ئیسرائیل نیگەرانی خۆی دەربڕی لە یەكێك لە مووشەكەكانی ئێران كە تەل ئەبیبی پێكاوە و لەكاتی كەوتنەوە خوارەوەییدا بەش بەش بووە بۆ چەند مووشەكێكی بچوك بچوك و پرش و بڵاوبوونەتەوە و لە چەند شوێنێكی جیاواز تەقیوەتەوە.

بەپێی كەناڵی 12ـی ئیسرائیل تەنها لە رۆژی پێنجشەممە بە هۆی هێرشەكانی  ئێران بۆ سەر ئیسرائیل 271 كەس برینداربوون و برینی چواریان سەختە.