کەشوهەوا

بە ئەمڕۆ و سبەینێوە 5 پلە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکردەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ تۆزێكی کەم و پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما تا سێ پلە بەرزتر دەبنەوە و کەشەکە تەواو گەرم دەبێت.

هەرچی سەبارەت بە سبەینێ هەینییە، لە چاو ئەمڕۆا زیاتر پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و دوو پلەی تری دەجێتە سەر.

ئەمڕۆ  پێنجشەممە 19.6.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لەگەل بوونی تۆزێکى  کەم لە کەشدا .
خێراى با /  لەسەرخۆ- مامناوەند  ( 10 – 20 )کم/ک,
مەوداى بینین / ( 7 –  9 ) کم دەبێت
ئاراستەی با /  باکورى خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بە نزیکی 1 تـــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ

بەرزتری پلەکانی گەرمای ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە:
هەولێر :  39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک :  38  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :39 پلەی سیلیزی
سۆران :  38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان :40 پلەی سیلیزی