خۆی بۆ کار هاتووە
دانیشتوویەکی مەشهەد لە باشماخەوە بۆ 964: تاران خەڵوەت بوو
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
لە زاری شایەتحاڵێکەوە کە ئەمڕۆ لە شاری مەشهەدەوە، گەیشتووەتە تاران و لە مەرزی باشماخەوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان، دەرکەوت بەشێک لە خەڵکی تاران، شارەکەیان بەرەو ناوچە کوردییەکان و باکووری ئێران جێهێشتووە.
وەک بە 964ی وت، شارەکە جێدەهێڵن، بەڵام خۆی ئاوارە نییە بۆ کار هاتووە بۆ هەرێمی کوردستان.
فەرشید موئمینی، دانیشتووی مەشهەدە و کاری مۆبیلیات دەکات، ئەمشەو 18.5.2025، لە دەروازەی باشماخەوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان ئەو بە 964ی وت، ئەمڕۆ لە تاران زیاتر لە پێنج کاتژمێر ماوەتەوە و بارودۆخ بەو شێوەیە نییە کە باسی دەکەن، راستە دوکان و بازاڕ زۆرینە داخراوە :خەڵەت بووە”، بەڵام وەزعی ئەمنی و گرژییەکان بەو جۆرە نەبووە.
ئەو دەڵێ، چەند مووشەکێکی بینیوە لە رێگا سەرەکییەکان کەوتوون، رۆژانی رابردووش فڕۆکەخانەی مەشهەد بۆردومان کراوە، ئەویش 20 کاتژمێر بە رێگای وشکانی رێگای بڕیووە و هاتووەتە هەرێمی کوردستان.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا