"ماوەی 49رۆژە دابەشکردنی موچە دواکەوتووە"

مەسرور بارزانى لەسەر مووچە نامەى بۆ دادگاى فیدراڵى ناردووە

964+

ژووری هەواڵ

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت رایگەیاندووە، لەبارەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان نامەى بۆ دادگاى فیدراڵى ناردووە و بەمنزیکانە، دادگای فیدراڵی بڕیار لە مووچەی فەرمانبەران دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18.6.2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، گرنگە بە بابەتی موچە دەست بە قسەکانى بکات لە کۆبوونەوەکەدا.

بە وتەى پێشەوا هەورامانی، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان پێش دوو رۆژ نامەیەکی تایبەتی بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ناردووە لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی 49 رۆژە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە و بە بیانووی رادەستنەکردنی داهات و تەوتین نەکردن، بەغدا رەتیدەکاتەوە موچە بنێرێت.

مەسرور بارزانى ستایشى شاندى هەرێم دەکات

مەسرور بارزانى ستایشى شاندى هەرێم دەکات