رێگای شارەزوور بۆسەیدسادق

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەست دا

+964

بڕوا مەجید – شارەزوور

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17.6.2025 لەسەر رێگای قەزای شارەزوور بۆ سەیدسادق ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ
کەسیش بریندار بوون.

جەمال محەمەد، کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور، بۆ 964 ئەوەی وت، “کاتژمێر هەشت و نیوی بەیانی ئەمڕۆسێشەممە تەرمی هاوڵاتییەکیان گەیاندە نەخۆشخانەکەمان، كە تەمەنی 57 ساڵە و لە رەگەزی نێرە، بەهۆی وەڕگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان لەسەر رێگای شارەزوور بۆ قەزای سەیدسادق، گیانی لەدەستدابوو.”

وتیشی، “تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردووە، هەر لە رووداوەکەشدا سێ کەسی تر بریندار بوون، ئەوان براونەتە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق”.

964 پەیوەندی بە نەخۆشخانەی شەهید شەوكەوت كرد لە سەیدسادق و لەوێ بەرزان خالید، كارگێڕی ئێشگر زانیاریی ئەوەی دا، كە، “ئەو سێ بریندارەی رووداوەکە گەیاندراونەتە نەخۆشخانەكە، دووانیان ژنن و ئەویتریان پیاوە، تەمەنیان لە 45 ساڵ بەرەو سەرەوەیە، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە دووانیان رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی دەکرێن”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شەش ئەندامی یەک خێزان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە بریندا...

شەش ئەندامی یەک خێزان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە بریندار بوون