دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - AFP
"بۆ شتێکى گەورە گەڕاومەتەوە واشنتۆن"
ترەمپ لەبارەى ئاگربەستەوە قسەى کرد
964+
ترەمپ: بۆ بابەتێکى زۆر گەورە گەڕاومەتەوە بۆ واشنتۆن
کەمێک لەمەوبەر، دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا قسەکانی ئیمانوێل ماکرۆن رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو قسەیەی گوایە من لووتکەی G7م بۆ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا بەجێهێشتووە، دوورە لە راستییەوە.
وەک ئەوەى ترەمپ باسى دەکات، گەڕانەوەى بۆ واشنتۆن زۆر لەوە گەورەتر کە ئاگربەست رابگەیەنێت.
رەخنەى توندیش لە ماکرۆنى سەرۆکى فەرەنسا دەگرێت و بە خۆدەرخەر ناوى دەبات و دەڵێت،”هەمیشە هەڵە دەکات”.
ئەو قسانەى ترەمپ لە کاتێکدایە، چەند کاتژمێرێک پێشتر لە پەراوێزی لووتکەی G7 لە کەنەدا قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کردبوو و هۆشدارى بە دانیشتوانى تاراندا کە تاران چۆڵ بکەن.
رەنگە بۆ بابەتى وەستانى شەڕ چاوەکان هەمووى لەسەر ترەمپ بن، هەر دوێنێ عەباس عێراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران وتى،”یەک تەلەفونى ترەمپ بۆ تەلئەبیب بەسە تا ئیسرائیل هێرشەکانى بوەستێنێت”.