شەڕ بەردەوامە

نرخى نەوت بەبەرزى مامەڵەى پێوە دەکرێت

964+

وریا فتاح

بەردەوامى جەنگ و ترس لە داخستنى گەرووى هورمز، نرخى نەوتى لە ئاستێکى بەردا هێشتووەتەوە.

لە شەوی پێنجشەممەی رابردووەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتر دەستی پێکردووە نرخی نەوت زیاتر بەخێرایى بەرز بووەوە و تائێستاش بەردەوامە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 73 و 84 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە رێژەی 0.61% بەرزبووەتەوە.

هەرچی نەوتی خاوی تەکساسە گەیشتووەتە 72 دۆلار و 35 سەنت و بە رێژەی 0.58%بەرزتر بووەتەوە.

نەوتی برێنت گەیشتە نزیکە 75 دۆلار

نەوتی برێنت گەیشتە نزیکە 75 دۆلار