ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌ى قائیم كرایه‌وه
عێراق و سوریا ئاڵوگۆڕى بازرگانيان ده‌ستیپێكرده‌وه
964+
فەرهاد حەسەن
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه به فه‌رمی ده‌روازه‌ی سنوریی قائیمیان كردووه‌ته‌وه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان له‌گه‌ڵ وڵاتى سوریا ده‌ستپێكرده‌وه.
ده‌سته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له ده‌روازه‌ی قائیمه‌وه یه‌كه‌م بارهه‌ڵگری سوری هاته ناو عێراقه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی پشكنین و نیشته‌جێبونی بۆ ئه‌نجامدرا، به‌وپێیه‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له دیوی عێراقه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی هاوڵاتیان له رێگه‌ی ده‌روازه‌كه‌وه ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانییه له‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراقی له كاتی گه‌شته‌كانیاندا، به‌تایبه‌ت له رووی ئاسانكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه و رۆیشتنیان، هه‌روه‌ها هاندانی چالاكییه ئابورییه‌كانه به دامه‌زراندنی كارمه‌ندان و شۆفێری بارهه‌ڵگر و پاسه‌كان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌مى هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه بۆ به‌هێزكردنی هاوكارییه ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌شداریكردن له هاندانی بازرگانی و زیادكردنی داهاتی حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی بازاڕی ناوخۆیی و پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری و هه‌وڵه‌كانی گه‌شه‌پێدان له ناوچه سنورییه‌كاندا.