"شوێنەکانتان بەجێ مەهێڵن"
داوایەک ئاراستەی خوێندکارانی عێراقی لە ئێران کرا
964+
توانا نەقی
داوا لە خوێندراکانی عێراق دەکرێت کە لە ئێرانن لە شوێنی خۆیان بمێننەوە و دان بەخۆیاندا بگرن هەروەها رێنماییەکان لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان وەک خۆی جێبەجێ بکەن.
بەشی رۆشنبیری عێراق لە کۆماری ئیسلامیی ئێران داوا لە سەرجەم خوێندکارە عێراقییەکان دەکات کە لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەلومەرجە نەخوازراوەی کە وڵات تووشی بووە و داخستنی رێگاکانی بەشێک لە پارێزگاکان لەم کاتەدا لە شوێنی نیشتەجێبوون و بەشەناوخۆییەکانی خۆیان بمێننەوە و بەجێیان نەهێڵن.
دەشڵێت، لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی ئێران لەوانەش وەزارەتی خوێندنی باڵا چاودێری پێشهاتەکان دەکەن و هەر رێنمایی یان پێشهاتێکی نوێ دەرچووە خوێندکاران ئاگادار دەکەنەوە.
داوا لە سەرجەم قوتابیان دەکەن لە پێناو سەلامەتی و ئاسایشی خۆیان ئارام بن و پابەندی رێنماییەکان بن.