فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراق. فۆتۆ: 964
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق:
راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامە
964+
توانا نەقی
دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی عێراق بەتەواوی راوەستان و ئێستاش وەزارەتی گواستنەوە بڕیاری دا راگرتنەکە بەردەوام بێت.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی گرژیەکانی ناوچەکەوە راگرتنی گەشت لەسەرجەم فڕۆکەخانەکان بەردەوامی هەیە و بۆ ئەوەی گیانی گەشتیاران سەلامەت بێت.
دەشڵێت، لە بەیانییەوە تاوەکو ئێستا ئاسمانی عێراق لە هەموو فڕۆکە هاتوو رپیشتوو ترازێتەکان پاککراونەتەوە و ئاسمانی وڵاتەکە داخراوە.