منداڵەکە بریندارە

لە خورماتوو ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی کرد بە ژێرەوە و رایکرد

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە گەڕەکی کۆماری خورماتوو، پیکابێک منداڵێک دەشێلێت و بەسەختی برینداری دەکات و منداڵەکە بەو شێوەیە بەجێیدێڵێت و ھەڵدێت.

ئەحمەد حەسەن، باوکی منداڵەکە بە 964ـی وت منداڵەکەی لە گەڕەک یاری کردووە و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ ئۆتۆمبێلێک دەیکات بەژێرەوە و بەسەختی برینداری دەکات.

“لەجیاتی ئەوەی شۆفێرەکە دابەزێت و فریای منداڵەکەم بکەوێت کەچی نەوەستاوەو هەڵاتووە”، باوکی منداڵەکە وای وت.

وتیشی، ئێستا منداڵەکەی لە نەخۆشخانەیە و دەموچاو و هەردوو قاچیشی بریندار بووە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە، پۆلیسی قەزاکەشیان لێ ئاگاداکردوەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی مامی و گیانی لەدەستدا

منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی مامی و گیانی لەدەستدا