باوكی مێسی له بارسێلۆنایه
964+
ئه‌رسه‌لان عهبدوڵلأ
باوكی لیۆنێل مێسی، كه بریكاری كوڕه‌كه‌یه‌تی، دوای یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له باره‌ی گرێبه‌ستی كوڕه‌كه‌ی، رووی كرده بارسێلۆنا، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای یانه پاریسییه‌كه دروست كردووه.
مێسی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت، به‌ڵام پێده‌چێت جارێكی دیكه و له‌م هاوینه‌دا ببێته‌وه لووتكه‌ی باسوخواسی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، خۆرخێی باوک و بریکاری مێسی، دوێنێ چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لویس کامپۆس، بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس كردووه، کە یەکەم کۆبوونەوەی لەم جۆرەیە لە نێوان نوێنەرانی مێسی و یانەکەیدا سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه.
بڕیارە کۆبوونەوەی دیکە لە نێوان هەردوولا ئەنجام بدرێن، بەڵام رۆژنامه‌ی لێکیپی فه‌ڕه‌نسی چیرۆكێكی دیكه له‌م باره‌یه‌وه باس ده‌كات و ئاماژه به نیگەرانییه‌كانی یانه‌ی پاریس ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه دەڵێت، مێسی کاتی به‌ڕێده‌كات و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه ئه‌م هاوینه بچێتە یانه‌ی ئینتەر مه‌یامیی ئه‌مریكی، كه دێڤێد بێكهام خاوه‌نیه‌تی و چه‌ند ساڵێكه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مێسی ده‌دات.
هاوكات ئه‌وه‌ی گومانه‌كانی پاریسی زیاتر كردووه، باوكی مێسی دوای دیدارەکەی لەگەڵ کامپۆس، راسته‌وخۆ رووی له بارسێلۆنا كردووه و ئێستا له‌وێیه.
چوونی خۆرخێ بۆ بارسێلۆنا گومانی لەسەر ئەگەری کردنەوەی کەناڵی نوێی پەیوەندی لەگەڵ تیمە کۆنەکەی دروست کردووه، بەڵام لە هەمان کاتدا رەنگە سەردانه‌كه خێزانی بێت، بەو پێیەی براکەی لیۆ هه‌ر لەوێ دەژی، هه‌روه‌ها ماڵێكیشیان له‌وێدا هه‌یه.
مێسی له هاوینی 2021 له بارسێلۆناوه رووی له پاریس كردووه و ئه‌م هاوینه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت.