بەپێی رێکارە داراییە پەسەندکراوەکان خەرج دەکرێن
وەزارەتی دارایی بڕی 500 ملیاری دیكە بۆ جووتیاران خەرج دەكات
964+
محەمەد فاتیح
وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی كردەوە فەرمانگەی ژمێریاری دەستیکردوە بە تەمویلكردنی وەجبەی دووەمی شایستەی جووتیاران بۆ بەرهەمی گەنمی ساڵی 2025، بە بەهای 500 ملیار دینار.
وتيشى، “دوای رەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراق و رێنماییەکانی وەزیری دارایی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.6.2025 فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت دەستیکرد بە خەرجکردنی 500 ملیار دینار بۆ پڕكردنەوەی وەجبەی دووەمی شایستەی جووتیاران بۆ بەرهەمی گەنمی ساڵی 2025”.
دەشڵێت، “بڕە پارەكان ئەو شایستانە دەگرێتەوە کە جێگیركراون و لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دەنێردرێت و بەپێی رێکارە داراییە پەسەندکراوەکان خەرج دەکرێن، بەجۆرێك راستەوخۆ بگاتە دەست جووتیاران بەبێ دواکەوتن و تیمی کاری وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە چاودێریکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردن بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی پارەكان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و خێرا بەو کەسانەی کە مافی خۆیانە”.