سایلۆ کرایەوە

کەلار دەستی بە وەرگرتنی گەنم کرد

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

وەرگرتنی گەنمی جوتیاران گەرمیان لە سایلۆی کەلار دەستیپێکرد، ئەمساڵ یەکەمجارە سایلۆکە دوای چوارساڵ لە کردنەوەی دەخرێتە کار، زیاتر لە 39 ھەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت.

کاروان رەئوف، بەڕێوەبەری سایلۆی کەلار بە 964ى وت، ئەمساڵ 12 رۆژ درەنگتر لە ساڵی پار سایلۆ کرایەوە، بەڵام ئەوەش بەھۆی چاوەڕوانی ھاتنی لیژنەیەک بون لە بەغدا، شەوی رابردوو ھاتن و کارەکانیان تەواو کرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستیان بە وەرگرتنی گەنم کردووە.

وتیشی “دوای چور ساڵ لە کردنەوەی ئەمساڵ یەکەمجارە گەنم دەکرێتە سایلۆکە، ھیچ گرفتێکمان نیە و کارمەندەکانیش پێشتر راھێنانیان پێکراوە و ئامێرەکانیش بە باشی کاردەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ 39 ھەزار تۆن و 500 کیلۆ گەنم لە جوتیاران وەردەگرین،رۆژانە 60 بۆ 80 ئۆتۆمبێل گەنم داخلی سایلۆکە دەکەین.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

یەکەم وەجبەی گەنمی جوتیاران لە سایلۆی هەولێر وەرگیرا

یەکەم وەجبەی گەنمی جوتیاران لە سایلۆی هەولێر وەرگیرا

سایلۆی سەیدسادق بۆ جوتیاران: گەنمی زیادەتان هێنا بۆتان...

سایلۆی سەیدسادق بۆ جوتیاران: گەنمی زیادەتان هێنا بۆتان ناگەڕینینەوە