لە کەلار

سەرنشینی ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەست دا

964+

میلاد جەلال – کەلار

لەرێگای پشتێنەی کەلار بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جۆری پێکدادان کەسێک گیانی لە دەستدا.

درەنگانی شەوی رابردوو بارهەڵگرێک لەگەڵ دوو ماتۆڕسکیلی دوو تایە نزیکی گردەگۆزینە پێکیانداداوە و سەرنشینی یەکێک لە ماتۆڕەکان کە لە دایکبووی 2005ـە گیانی لەدەستداوە.

ئێشکگری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـی وت، رووداوێکی ھاتوچۆ لە شەقامی پشتێنەیی لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر و دوو ماتۆڕسکیل روویداوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماتۆڕسکیلەکە شۆفێرێک و دوو سەرنشینی لەسەربووە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و دوانەکەیتر بریندارن و رەوانەی سلێمانی دەکرێن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا