کارمەندێکی کۆمسیۆن یارمەتی دەنگدەرێک دەدات تا پەنجەمۆر بکات _ وێنە: ئەرشیفی 964
ملیۆنێک و 85 هەزار کەسە
کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی دەنگدەری نوێ؛ لە 20 ساڵدا هاوشێوەی نەبووە
ئەحمەد مستەفا
بە وتەی سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی نوێ، ملیۆنێك و 85 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، کە به‌رزترین ئاسته له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2005 وە لە عێراقدا.
باسی لەوەشکردووە، پرۆسەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بە باشی بەڕێوەدەچێت و کۆمسیۆن لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا ئەم قۆناغەش بۆ پارتەکان فەراهەم دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگه‌یاندووە، كۆمسیۆن نزیكه‌ی ملیۆنێك و 850 هه‌زار ده‌نگده‌ری نوێی تۆمارکردووە، ئەوەش بەهۆی درێژکردنەوەی وادەی خۆتۆمارکردن و ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنەوە بووە بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن پێشبینی کردووە، تاوه‌كو 15ی حوزه‌یران ژمارەی تۆمار، دوو ملیۆن تێپەڕێنێت، کە بە قسەی ئەو، ئه‌و ژماره‌یه، له‌م ماوه‌یه‌دا تۆمارکراوە له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوودا و له ساڵی 2005ه وه تاوەکو ئێستا رووی نەداوە له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا.
عیماد جه‌میل، باسی لەوەکردووە، پرۆسه‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌كان به باشی به‌ره‌وپێش چووه و وتیشی، تا رێژه‌ی هاوپه‌یمانی و به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا زیاتر بێت، دڵنیاكه‌ره‌وه‌تر ده‌بێت و كاره‌كانی كۆمسیۆن ئاسانتر ده‌بێت.