دیمەنێک لە ناو خواردنگەی "باڵە خۆشەکەی فاخر هەریری". فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبووە
خواردنگەی “باڵە خۆشەکەی فاخیر هەریری” لە سلێمانی داخرا
964+
ژووری هەواڵ
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، خواردنگەی “باڵە خۆشەکەی فاخیر هەریری” دادەخات.
ئەمڕۆ دووشەممە 9.6.2025، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، خواردنگەی “باڵە خۆشەکەی فاخیر هەریری” پابەندی هیچ یەکێک لە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبووە، بۆیە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
خواردنگەی “باڵە خۆشەکەی فاخیر هەریری” پابەندی مەرجەکان نەبووە، مۆڵەتی کارکردنی شوێنەکە و کارمەندەکانیانیشی نییە.
خواردنگەکە چەند لقێکی لە سلێمانی هەیە و یەکێکیان لە باخی بەختیاری شاری سلێمانی کراوەتەوە، کە ئەمڕۆ بڕیاری داخستنی دەرچووە.