دیمەنێك لە مەككە، لەكاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا. وێنە: ئاژانسەکان.
بۆ سێیەمجارە خەڵات دەکرێت
شاندی عێراق وەک باشترین نێردراوانى حەج خەڵات کران
964+
ژووری هەواڵ
ئەو شاندەی کە حەج و عومرەى عێراق بۆ رێبەرایەتی حاجییانی وڵاتەکە ناردبوویە سعودیە، وەک باشترین نێردراوانى حەج خەڵات کران.
دەستەى حەج و عومرەى عێراق، رایگەیاند، شاندەکەیان کە لەگەڵ حاجییانى عێراق لە سعودیە بوون، ئەمساڵیش وەک باشترین نێردراوانى شاندی حەج و عومرە خەڵاتى (لەبەیتوم)ی بەدەستهێنا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەستەکە، بۆ سێیەم ساڵى لەسەر یەکە عێراق باشترین شاندى حەج و عومرە دەستنیشان دەکرێت
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس، بەبۆنەى وەرگرتنى خەڵاتەکە پیرۆزبایی لە دەستەى حەج و عومرەى عێراق کرد، و رایگەیاند، لەناو هەموو شاندەکانى دیکەى وڵاتانى ئیسلامى، بۆ رێکخستنى گەشتى حاجیانى ماڵى خودا، دەستەى حەج و عومرەى عێراق، بۆ سێیەم ساڵى لەسەر یەک، پلەى یەکەم بەدەست دەهێنێت، ئەوە جێگەى دڵخۆشی و دەستخۆشییە، کە ناو و ناوبانگى عێراقى بەرزکردووەتەوە.