منداڵێک لە ئامرلی

ویستی كۆڵانەكەیان رووناک بكاتەوە و كارەبا كوشتی

+964

سیروان خورشید – خورماتوو

منداڵێکی تەمەن 10ساڵان لە قەزای ئامرلی لە کاتی دەستکاریکردنی سویچ پلاکی ماڵەکەیان دا، تەزووی کارەبا لێیدا و بە سەختی برینداری كرد، ئەمڕۆ بەیانییش لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

ئەمیر عەبدوڵا، مامی منداڵەکە بە 964ـی وت، شەوی رابردوو برازاکەی لەکاتی هاتنەوەی کارەبای نیشتمانیدا ویستویەتی سویچ پلاکی ماڵەکەیان لە کارەبا بدات  بە مەبەستی داگیرساندنی رووناککەرەوەی كۆڵانەكەیان، بەڵام تەزووی کارەبا لێیداوە و بە سەختی برینداری کردووە.

وتیشی، “بە بێهۆشی گەیاندمانە نەخۆشخانەی خورماتوو، پاش چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کرا و بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا”.

بە قسەی مامی، منداڵەکە ناوی حوسێن شاکرە و تەمەنی 10ساڵە، پۆلی چواری سەرەتاییە.

كارەبا ژیانی لە گەنجێكی كاسبكار سەندەوە

كارەبا ژیانی لە گەنجێكی كاسبكار سەندەوە