بەینیان تێکچووە
ترەمپ گومان دەکات ماسک ماددەی هۆشبەری بەکارهێنابێت
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی چەند رۆژێکە دوو هاوڕێ نزیکەکە ترەمپ و ئیلۆن ماسک گرژی بە قسە کەوتووەتە نێوانیان ئیستا سەرۆکی ئەمریکا گومان دەکات کە لە ژێر کاریگەری ماددەی هۆشبەر ئەو قسانەی کردبێت.
سەرچاوەکانی سی ئێن ئێن ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پرسیار لە یاریدەدەر و راوێژکارەکانی دەکات، ئایا پێیان وایە رەفتاری ئیلۆن ماسک لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا پەیوەندی بە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە هەبێت کە گوایە بەکاریهێناوە.
دەشڵێت، ترەمپ هەوڵدەدات لە هێرشە گشتییەکانی ئەو ملیاردێرە تێبگات کە بەرامبەری دەکات، لە هەمان کاتدا بە ئاشکرا ئاماژە بەوە دەکات کە گرنگی پێنادات.
ترەمپ پێشتر هەفتەی رابردوو لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانی ماسکی رەتکردەوە و لەو کاتەدا پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە “کەسێکی نایاب” بووە.
نزیکەی سێ رۆژە دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن ماسک کە بەردەوام لە تەنیش یەکەوە دەردەکەوتن بەینیان ئاڵۆز بووە و قسەی جۆراو جۆر لەسەر یەک دەکەن و کاردانەوەی سەیر بەیەکتری پێشان دەدەن.