رۆژی یەکەم بە جەژنە پیرۆزە و قوربانی کردن بە رێکرا
964+
ژووری هەواڵ
قوربان، قوربانەن، جەژنەن، شادییەن دەس نە گەردەنەن ڕۆی ئازادییەن، سەرباری ئەوەی موچە نەدرابو بەڵام خەڵک یەکەم رۆژی جەژنیان بە خۆشی و شادی و قوربانی کردن بەرێ کرد، هەر لە بەیانی زووەوە هاوڵاتیان دەستیان کرد بە گەڕان و جەژنە پیرۆزە لە ئازیزانیان، لەلایەکیدیکەشەوە هاوڵاتییەکی زۆر قوربانی خۆیان کرد و ئاژەلەکانیان سەربڕی، تەندروستی و لیژنە چاودێرەکانیش هەر دەگەڕان بۆ ئەوی نەهیڵ ئاژەڵ لەسەر شەقام و ماڵەکان سەرنەبڕن بەڵام بەخوا لە هەندێک ناوچە بەکۆمەڵ قوربانی دەکرا و بەکۆمەڵیش دابەشیان دەکرد.
تای خوێنبەربوون بە جدی وەربگرن و مەترسیدارە
ژمارەیەک هاوڵاتی کە کەسوکاری ئەنفالکراوانن بە شێوەیەکی جیاواز بۆ یەکەم جار جەژنیان کرد بە کۆمەڵ چوونە قەڵای نوگرە سەلمان و نانی جەژنیشیان هەر لەوێ خوارد، ئەمڕۆ بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان لە گەرمیانەوە رۆیشتنە قەڵای نوگرە سەلمان و بۆ ئەوەی لە نزیک بۆن و بەرامەی ئازیزانیان کە دەیان ساڵ پێش ئێستا لەوێوە بێ سەروشوێن کران جەژن بکەن و نانی جەژنیشیان هەر لە قەڵاکە خوارد کە تەنیا سەمون و چاو ئاو بوو.
کەسوکاری ئەنفالکراوان لە قەڵای نوگرە سەلمان جەژنیان کرد
هەر لە باسوخواسی جەژن دەمێنمەوە و بەبەردم باخی گشتی سلێمانیدا تێپەڕی دیمەنێکی جوان دەبینی کە کۆمەڵێک کرێکاری هیندی بە سێت شەربەت و ئاویان داناوە و ساردی دەکەن و لەگەڵ شیرینی وەک جەژنانە دەیدەن بە رێبواران.
سەندیب کۆمار یەکێکە لەو کرێکارانە و ئەو بە 964ـی وت، نزیکەی پێنج ساڵە لە جەژنی قورباندا دێینە بەردەم باخی گشتی و ئەم کارە دەکەین، خەڵکی سلێمانیش هەموویان باشن.
لە سلێمانی هندییەکانیش جەژنانەی خۆیان بەخشی
دەرمانخانەکەی حاجی یوسف لە سنووری مەنەدەلی کە گۆماوێکە بە بروای هەندێک کەس هەر نەخۆشیەکی پێستت هەبێت سەر و لاشەی پیا هەڵژەنی کەس نازانێت بۆ کوێ ئەو دەردە دەپەرێت.