وەزیری تەندروستی بۆ 964
تای خوێنبەربوون بە جدی وەربگرن و مەترسیدارە
964+
دەشتی عارف – هەولێر
بەشێک لە هاوڵاتیان بڕوایان بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون نییه و بەشێکیشیان لەماڵەوە ئاژەڵەکانیان سەردەبڕن، قەزیری تەندروستیش دەڵێت بە گاڵتەی مەزانن ئەو نەخۆشییە و جێگەی مەترسییە.
دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی قسەی بۆ 964 کرد و وتی، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین ئەو قوربانیەی کە دەیکەن لە کوشتارگەکان بێت چونکە لەوێ ئاژەڵەکان پشکنینیان بۆ دەکردێت و ئەمەش هەم خۆیان هەمیش چواردەورەکەیان دەپارێزێت لە هەر نەخۆشیەک بەتایبەت نەخۆشی تای خوێنبەربوون.
لەبارەی باوەڕنەبوونی خەڵکی بە تای خوێنبەربوون دکتۆر سامان ئاماژەی بەوەکرد، تای خوێنبەربوون نەخۆشیەکی نوێ نییه و عێراق و ناوچەکەش یارمەتی دەرە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نەخۆشیە، هاوڵاتیان دەبێت ئەم نەخۆشیە زۆر بەجدی وەربگرن، چونکە رێژەی پەککەوتن و مردنی لە %50 بۆ %60ـە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی