%60ـى كاره‌كانى ته‌واوكردووه
هاوڵاتییه‌ك پرده ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ى مامه‌ڕیشه له چه‌مچه‌ماڵ ته‌واو ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتییه‌ك له چه‌مچه‌ماڵ به‌شه ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ى پردی مامه‌ڕیشه له‌و قه‌زایه ته‌واو ده‌كات، شاره‌وانیش دەڵێت لە ئایندەیەکی نزیکدا دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان.
پرده‌كه له ساڵى 2004 له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌ست به دروستكردنى كرا، به‌ڵام به‌شێكی به ته‌واونه‌كراوه‌یی مابووه‌وه.
رۆژى 13.5.2025 شاره‌وانى چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكرده‌وه كه پڕۆژەی تەواوکاری پردی شەهید مامەڕیشەیان بەسەرکردووه‌تەوە، كه لەسەر ئەرک و داهاتی هاوڵاتى ئازاد حه‌سه‌ن رەزا، جێبەجێدەکرێت و ئەندازیارانی شارەوانیش سەرپەرشتی ته‌واوكردنه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى چه‌مچه‌ماڵ، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئه‌م به‌شه ته‌واونه‌كراوه، به‌ته‌واوكراوه‌یی دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان و شۆفێران و بە تەواوبوونیشی بەشێکى زۆر لە کێشە و ئاستەنگەکانی هاتوچۆی نێوان چەمچەماڵ بۆ ناحیه‌ى شۆڕش چارەسەر دەبێت.
مامۆستا ئامانج فا‌یه‌ق كانى به‌یته‌شى، سه‌رپه‌رشتیاری رێكخراوى خێرخوازی ماڵی هاوکاران، كه لە نزیكه‌وه ئاگادارى ته‌واوكردنى پرده‌كه‌ن، به 964ـى وت 60% كاره‌كانى ته‌واو كراوه.
وتیشی “ته‌واوكردنى ئه‌م به‌شه‌ى پرده‌كه ده‌بێته هۆى سوودگه‌یاندن بە هەزاران خێزانى هه‌ردوو ناحیەی شۆڕش و سەنگاو كه هاتوچۆكردنیان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ى پرده‌كه”.
دووپاتیشیكرده‌وه كه ئه‌وان وه‌كو رێكخراوه‌كه‌یان ته‌واو هاوكارى ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بن و هانى سه‌رمایه‌دار و خێرخوازانى دیكه‌ی چه‌مچه‌ماڵیشی دا كه پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیانى سنووره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.