لە بەرەبەری جەژنی قورباندا
زیاتر لە نیو تۆن گۆشتی قەدەغەکراو لەناو ماڵێکدا دەستی بەسەرداگیرا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
سبەی عارفەیە و گەڕانی لیژنەکانی قایمقامیەت لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان چڕ بووەتەوە و لە سلێمانی زیاتر لە نیو تۆن گۆشتی خراپبوو و قەدەغەکراو لەناو ماڵێکدا دەستی بەسەرداگیرا.
ئازاد نەبی نوێنەری تەندروستی لە لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، شەوی رابردوو لەسەر زانیاری هێزەکانی ئاسایش و لەگەڕەکی خەبات 516 کیلۆ لە جگەری مریشک و گۆشتی بەستووی هیندی، لەناو ماڵێکدا دەستی بەسەرداگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەیەکی زۆرە گۆشتی هیندی قەدەغە کراوە، چونکە ماددەیەکی تێدایە کە هۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
ئازاد نەبی ئامۆژگاری هاوڵاتیانی کوردستانیشی کرد، بەهیچ شێویەک خواردنی سەر عارەبانە نەخۆن و لێی دوور بکەونەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری