دیمەنی كۆبوونەوەیەکی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران
بڕیاری چی دەدات؟
حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە پرسی موچە دەخاتە بەر باس
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە موچەی فەرمانبەران و خانەنیشنان.
بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوونەکانیان لەبارەی موچە دەخەنەڕوو.
هاوکات، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان نووسراوی خۆیان بۆ لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری بۆ کەسوکاری شەهیدان دەخەنەڕوو.
لە راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیراندا نووسراوە، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر پرسی گرێبەستی کارمەندان لەسەر بودجەی پەرەپێدان و داهات و پێشینەی بەردەوام و کرێی رۆژانە کە وەزارەتی دارایی بە نووسراو ئاراستەی کردوون.
کۆبوونەوەکە لە دوای دوایین بڕیاری وەزیری دارایی عێراق دێت، کە لە نووسراوێکدا حکومەتی هەرێمی ئاگادار کردووەتەوە ناتوانن چیتر پارەی موچە بنێرن.