لە دوکان 78 کیلۆ قیمە و 88 کیلۆ قەرنابیتی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا - وێنە؛ قایمقامیەتی دوکان
کۆگا و کۆشکەکەی داخرا و سزا درا
دەیان کیلۆ قیمە و قەرنابیتی خراپبوو لە دوکان دەستی بەسەرداگیرا
964+
شۆڕش قادری
هەرچەندەی لە جەژنی قوربان نزیکتر دەبینەوە، گەڕانی لیژنەکانی قایمقامیەت لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان چڕتر دەبێتەوە، لە قەزای دوکان 78 کیلۆ قیمە و 88 کیلۆ قەرنابیتی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی دوکان، لیژنە هاوبەشەکانیان سەرجەم خواردنگە گەڕۆک و کۆگای هەڵگرتنی خواردنی ئەو خواردنگانەیان بەسەرکردووەتەوە و لە ئەنجامی ئەو بەدواداچوونەدا و لە یەکێک لەو کۆگایانەدا، دەستگیراوە بەسەر 78 کیلۆ قیمەی خراپبوو و 88 کیلۆ قەرنابیتی کەڕوودار و نەگونجاو کە شیاو نەبوون بۆ خواردن.
لیژنەکە بڕیاریداوە بە داخستنی کۆگا و دەستبەسەرداگرتنی کۆشکەکە و خاوەنەکەی سزای دارایی دراوە، هەروەها رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە ، هاوکات ئەو شتوومەکانەی دەستیان بەسەرداگیرا، هەموویان لەناوبران .
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی دوکان بڕیاریشی دا بەدواداچوونی زیاتر بکات بۆ ئەوەی لەم بەرەجەژنەدا بە وردی چاودێریی بازاڕ بکات و ئەو شوێنانەی گۆشتی خراپبوو دەفرۆشن، ئاشکرا بکرێن و سزا بدرێن.