وەزارەتی دارایی هەرێم:

لێبڕینی موچەی خانەنشینان بڕیاری حکومەتی فیدڕاڵە

964+

ژێوار خدر

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەریم دەڵێت، بڕیاری لێبڕێنی %10ـی موچەی خانەنشینان کومەتی فیدڕاڵ داویەتی و لەدەستی هەرێمی کوردستاندا نییە.

لە راگەیاندراوێکدا کە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، ئەو لێبڕینە هیچ پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە نییە، بەڵکو لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و خودی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو بڕیارە جێبەجێ کراوە.

دەشڵێت، لەمانگی شوباتەوە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هەوڵیداوە ئەو لێبڕینە جێبەجێ بکات و بەماوەیەکی کورتیش پارەکە وەربگرێتەوە، بەڵام بەهەوڵی تیمەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم. ماوەی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزە درێژ کراوەتەوە و چەند مانگێکیش جێبەجێکردنەکەی دواخراوە، کە هەموو مانگێک وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو لێبڕینەی کردبووە یەکێک لە مەرجەکانی ناردنی تەمویلی موچە.

روونیشیکردووەتەوە، ئەم لێبڕینی لە %3ـیە، کە مانگانە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان گل دەدرێتەوە، راستەوخۆ دەچێتە ناو سندوقی خانەنشینی یەکگرتووی حکومەتی فیدراڵەوە.

تەواوی وردەکارییەکانی راگەیاندراوەکە لەم لینکەدا بخوێننەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم: موچەی خانەنشینی بە هاوتاکراوی ل...

وەزارەتی دارایی هەرێم: موچەی خانەنشینی بە هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق دابەش دەکرێت