له زێی بچووك چاودێری جموجۆڵى راوچییه‌كان ده‌كه‌ن
بۆ پاراستنى سامانى ماسی به‌له‌مێك بۆ دارستان و ژینگه‌ى سێگردكان دابینكرا
964+
فەرهاد حەسەن
ناحیه‌ى سێگردكان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه تواندراوه بەلەمێک بۆ بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەكه‌یان دابین بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر بتوانن سامانى ماسى له زێى بچووك بپارێزن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه تیمی غه‌واسی قه‌زاى تەقتەق مەشق و راهێنانیان بە کارمەندانی دارستان و ژینگه‌ى سێگردكان له‌باره‌ى ئه‌م به‌له‌مه نوێیه کردووه و لە شێواز‌و چۆنیەتی کارپێکردنی ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
به‌كر فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوەبه‌رى ناحیه‌ى سێگردكان به 964ـى راگه‌یاند، ئامانجیان لە دابینکردنی ئەم بەلەمە ئەوەیە، كه بنکەی دارستان و ژینگه‌كه‌یان لە کاتی پێویست لەناو زێی بچووک بەکاری بهێنێت.
وتیشی “به‌كارهێنانى به‌له‌مه‌كه بۆ رێگریکردن لە راوە ماسییه به‌تایبه‌تیش لە کاتەکانی قەدەغەی راوكردندا”.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه ئەو راوچیانە ده‌ستگیرده‌كرێن کە کارەبا لە زێی بچووک دەدەن، بۆیه ئه‌م جۆره كه‌سانه رادەستی یاسا ده‌کرێن و رووبەروی یاسا و دادگا ده‌کرێنەوە.