ئەمڕۆ مامەڵە راگیراوە

سیستمی ئەلیکترۆنی دادگای سلێمانی عەیبی نەما؛ بەیانی بچنەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەو هاوڵاتییانەی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی بوونی کێشەیەک لە سیستمی ئەلیکترۆنی دادگای سلێمانی مامەڵەکانیان وەرنەگیرا و راینەکرا، بەیانی بچن، دادگای سلێمانی بەڵێنی ئەوەی هەیە سبەی بۆتان جێبەجێ بکات و ئیشەکەی عەیبی نەماوە.

لە راگەیەندراوێکدا لە پێگەی خۆی لە فەیسبووک، ئەمشەو 3/4.6.2025، سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاگاداری بڵاوکردووتەوە.

دادگا دەڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی ئەمڕۆ “سێشەممە” سەردانی دادگایان کردبوو، بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان، بەڵام بەهۆی کێشەیەک لە سیستەمی ئەلیکترۆنی دادگا نەتوانرا مامەڵەکانیان بۆ ئەنجام بدرێت.

لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە و دەتوانن سبەی چوار شەممە 4.6.2025، سەردانی دادگا بکەن و مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێ دەکرێت.

ئێستا لە دادگای سلێمانی زۆرینەی مامەڵەکان بە ئەلیکترۆنی دەکرێن، پێشتر سەرۆکی دادگا لە کۆبوونەوەیەک داوای لە دادوەرانی هەرسێ دادگای تێهەڵچوونەوە، بەرایی و باری کەسێتی کردبوو، کار بۆ نەهێشتنی تۆماری دەستی بکەن، بە دادوەرەکانیشی وتووە، دەستخۆشی لەو فەرمانبەرانە بکەن، کە پەیڕەوی سیستمەکەن.

ئەوە لە کاتێدا، رۆژی 24.8.2023، دادگای سلێمانی لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی/3 لە دانیشتنێکی دادگا سیستمی تایپی ئەلیکترۆنی (دەنگ بۆ نوسین) بە سەرکەوتوویی تاقیکرایەوە.

سەرۆکی دادگای سلێمانی: کار بۆ نەهێشتنی تۆماری دەستی بک...

سەرۆکی دادگای سلێمانی: کار بۆ نەهێشتنی تۆماری دەستی بکەن