بە بۆنەی جەژنەوە
لە هەرێمی كوردستان چوار رۆژ پشووە و عێراق پێنج
964+
محەمەد فاتیح
پشووەكانی جەژنی قوربان لە هەرێمی كوردستان چوار رۆژن و هاوكات عێراقیش پشووی جەژنی دیاریكرد.
بەپێی رۆژمێری هەرێمی كوردستان پشووەكانی جەژنی قوربان چوار رۆژن و له رۆژی هەینی 6.6.2025وە دەستپێدەكات تاكو دووشەممە 9.6.2025 و رۆژی سێشەممە دەوامی فەرمییە.
لە عێراق پشووەكانی جەژنی قوربان زیاترن وئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە رۆژی هەینییەوە دەستپێدەكات تاكو سێشەممە بەردەوام دەبێت و رۆژی چوارشەممە دەوامی فەرمییە.