بە گوڕی 5.8 پلە بووە

بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیا کەسێک گیانی لەدەست دا و 69 کەسیش بریندار بوون

964+

ژووری هەواڵ

بوومەلەرزەیەک کەناراوەکانی مارماریسی لە پارێزگای موغڵای باشووری تورکیا هەژاند و بەهۆیەوە 69 کەس برینداربوون و کچێکی تەمەن 14 ساڵانیش گیانی لەدەست دا.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەرێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلە دەریای سپی ناوەڕاستی لە کەناراوەکانی مارماریس هەژاندووە و لە پارێزگاکانی دەوروبەر هەستیپێکراوە.

یەرلیکایا دەڵێت، لە سەرانسەری شارەکەدا هیچ حاڵەتێکی رووخانی خانووی هاوڵاتیان تۆمار نەکراوە، بەڵام لە شارۆچکەی فەتحیە، کچێکی تەمەن 14 ساڵان بەهۆی شڵەژانەوە گیانی لەدەستداوە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەشڵێت، 69 هاوڵاتی لە موغڵا و شارۆچکەکانی دەوروبەر بەهۆی شڵەژان و خۆهەڵدان لە شوێنی بەرزەوە برینداربوون و لەوانەش چارەسەری پزیشکیی 46یان لە نەخۆشخانە بەردەوامە.

"ئەم ئێوارەیە دوو بومەلەرزەی سوك روویاندا"