له پڕۆژه‌ى ئاوى خه‌بات
ته‌رمى منداڵێكى 11 ساڵان به خنكاوى دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ته‌رمى منداڵێكیان دۆزیوه‌ته‌وه ته‌مه‌نى 11 ساڵه و به خنكاوى له‌ناو ئاوى خه‌بات دۆزیوه‌تیانه‌وه.
ئه‌م زانارییه له‌لایه‌ن شاخه‌وان سه‌عید، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر له گروپی رۆژنامه‌نووسان له واتس‌اپ داندراوه و ده‌ڵێت، ئێوارەى ئه‌مڕۆ ئاگادار کراونه‌تەوە بە بوونی رووداوی خنکانی ئه‌م منداڵه لە پڕۆژەی ئاوی خەبات.
ده‌شڵێت “هۆكارى خنكانى منداڵه‌كه به‌هۆى مه‌له‌كردن بووه و له‌لایه‌ن تیمی ژێرئاوی خەبات دوای نیو کاتژمێر تەرمه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه”.
منداڵه خنكاوه‌كه ناوى (م. م.م)ـه‌و و ته‌رمه‌كه‌ش یره‌وانه‌ى پزیشکی دادی هه‌ولێر کراوه.