ئه‌م مانگه‌ نرخی ئه‌مپێرێك 3000 كه‌م بووه‌تەوە

له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى شه‌قامى 120 مه‌تری هه‌ولێر هیچ مۆلیده‌یه‌ك نه‌ماوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ده‌ڵێت، به‌راورد به‌ مانگى رابردوو نرخى یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌باى مۆلیده‌ سێ هه‌زار دینار دابه‌زیوه‌ و تا دێت كاره‌بای 24 كاتژمێریش له‌ زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى شار بڵاوده‌بێته‌وه‌ و مۆلیده‌كان نامێنن.

خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئه‌م ئەنجوومەنه‌ به‌ 964ـى وت، نرخی یەک ئەمپێر كاره‌باى مۆلیده‌ له‌ ناو شاری هه‌ولێر لە نێوان 10 هەزار دینار تاکو 15 هه‌زار دینارە.

ناو شاری هەولێر کاتژمێرەکان لە نێوان 228  کاتژمێر تاکو 350 کاتژمێرە كه‌ نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی مۆلیدە 44 دینارە.

ناو بازاری شاری هەولێر کاتژمێرەکان 152 کاتژمێرە نرخی یەک ئەمپێر حه‌وت هەزار دینارە و بۆ ئەم مانگە نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی مۆلیدە 46 دینارە .

دەوروبەری هەولێر و قەزاو ناحیەکان و گوندەکان کاتژمێرەکان لەنێوان 150 کاتژمێر تاکو 450 کاتژمێر بووە، نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان حه‌وت هه‌زار دینار تاکو 18 هەزار دینارە، بۆ یەک کاتژمێر کارکردنی مۆلیدەکانیش 46 دینار و 40 دینار بووە.

خۆران خۆرانی ده‌ڵێت، بەهۆی زیادبوونی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانیی، نرخی كارەبای مۆلیدە هەرزان بووە، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى ده‌كه‌ونه‌ ناو سەنتەری 120 مەتری هیچ مۆلیده‌یه‌كی لێنه‌ماوه‌ و هەمووی بووه‌تە پڕۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری و مۆلیدەكان كوژانەوە و كار لەسەر ئەوەش دەكرێت دەرەوه‌ی شاری هەولێریش بكرێتە 24 كاتژمێری.

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، نرخى یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌باى مۆلیده‌ لە مانگی كانوونى دووه‌مى 2025 سه‌رووى 16 هەزار دینار بوو، مانگی شوبات له‌ 14 هەزار دینار تاوه‌كو 22 هەزار و 500 دینار، بۆ مانگی ئادار تاوه‌كو 12 هەزار و 500 دینار بوو و مانگی نیسانیش نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 13 هەزار دینار تاوه‌كو نزیكه‌ى 17 هه‌زار دینار بوو.

نرخى کارەباى مۆلیدەى سیتییەکانى سلێمانى دیاریکرا

نرخى کارەباى مۆلیدەى سیتییەکانى سلێمانى دیاریکرا

فڕە فڕى مۆلیدەکانى بەردەم قەڵات هاوڵاتیان و گەشتیاران...

فڕە فڕى مۆلیدەکانى بەردەم قەڵات هاوڵاتیان و گەشتیارانى بێزار کردووە

نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە ئەوپەڕى 7500 دینارە

نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە ئەوپەڕى 7500 دینارە