تیمی فڕۆکەوانی ئێستا ناتوانن دەرچن
شاخەوانەکانی چیای سورێن سبەینێ رزگار دەکرێن
964+
ئەمەل ناجی – خورماڵ
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تیمێکی شاخەوانی کە لە شەش کەس پێکهاتوون لە شاخی سورێن گیریانخواردووە، و بڕیارە سبەینێ تیمی رزگارکردن بە فڕۆکە رزگاریان بکەن.
فریاد نەجمەدین بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان بە 964ـی راگەیاند، ناوچەکە سەختە و تاریکە، تەنها فڕۆکەش دەتوانی بگاتە ئەوێ، بەڵام بەهۆی تاریکیەوە لە ئێستادا فڕۆکەش ناتوانێ بفڕێت و بگاتە لایان، بۆیە بڕیاروایە سبەینێ لەگەڵ رووناکبوونەوەی دنیا، تیمی رزگارکردن بە فڕۆکە لە سلێمانییەووە بە هانای ئەو شاخەوانانەوە بڕوات.
بە وتەی فریاد نەجمەدین، بڕیارە کۆمەڵێک هاوڕێی ئەو شاخەوانانە لە سەیدسادقەوە، خواردن و پێداویستی ببەن و بڕۆنە لایان و لەوێ بمێننەوە هاتا تیمەکە سبەینێ بگاتە لایان.
پێشتر 964 قسەی لەگەڵ یەکێک لەو شاخەوانانەدا کردبوو، ئەو پێی وتین، “گروپێکی شەش کەسین و خەڵکی خورماڵین، دوو کەسمان قاچیان ئازاریان پێگەیشتووە، و ناتوانن بڕۆن، شارەزای شوێنەکەش نین و دنیاش تاریکە و داوای بەهاناوەچوون دەکەین.
پێداچوونەوە: توانا نەقی