جەژن نزیكە و موچە نییە و بازاڕی هەولێریش چۆڵە

+964

ژووری هەواڵ

موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەر و موچەخۆرانی كوردستان هەروا دێ و دوادەكەوێ و هیچ هیوایەكی ئەوتۆش نییە بەم زووانە دابەش بكرێ، ئەمەش لە كاتێكدایە جەژنی قوربان لەبەر دەرگایە و ماڵ و منداڵ جل و خواردن و كەلوپەلی جەژنیان دەوێت.

دوای زیاتر لە سێ مانگ لە وەستانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، بە بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، بڕی پێنج ملیار دینار بۆ پرۆژەکە خەرج کرا، لە كاتێكدا كۆمپانیای جێبەجێكار داوای 10 ملیار دیناری وەك پێشبینە كردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارە سبەی كاركردن لە پڕۆژەكە دەستپێبكاتەوە.

بەرپرسانی سلێمانی بڕیاری توندیان دەركردووە بۆ پاراستنی هەردوو چیای گۆیژە و ئەزمەڕ لە سووتان، هۆشداریی ئەوەش دەدەن، ئەوەی پابەندی بڕیارەكانیان نەبێت، بە یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.

هاوڵاتییەکی خۆبەخشی دوزخورماتوو بە هاوکاری شارەوانی، شوێنێکی تایبەتی بۆ فڕێدانی پاشماوەی قوربانییەکانی جەژن دیاریی کردووە و داوا دەکات چیتر پاشماوەكان نەخرێنە سەر شەقام و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.