ئەرشیفێکی گەورەی تێدایە
یوتیوبەکەی سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاککرا
964+
ژوورى هەواڵ
یوتیوبەکەی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ هەینی هاککراو لایڤێکی بیتکۆینی لەسەر پەخشکرا، بەهۆی ئەوەوە چەناڵەکە بەیەکجاری راگیرا.
ئەم چەناڵە، یوتیوبی فەرمی سەرۆک وەزیرانەو ئەرشیفێکی گەورەی حکومی تێدایە، نەک هەر هی سودانی، بەڵکو هەموو چالاکییەکانی حەیدەر عەبادیش هەر لەوێ بڵاو دەکرانەوە، ئەگەر چەناڵەکە نەگەڕێتەوە هەموو ئەرشیفەکە لەناو دەچێت.
بە شێوەیەکی نەزانراو تیمێک بەناوی (مایکرۆ ستراتیژی) دەستیان گرتووە بەسەر چەناڵەکەداو بۆ ماوەیەک لایڤێکی کۆنفرانسی بیتکۆینی لەسەر پەخشکراوە، بەپێی یاساکانی یوتیوب بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە لایڤانە قەدەغەیەو چەناڵەکەی لەسەر دادەخرێت.