ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار - وێنە: 964
ئامادە بۆ خوێندن؟
لە ناحیەی رزگاری کۆلێجی تەکنیکی دەکرێتەوە
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
لە ناحیەی رزگای گەرمیان کە لەلای بەشێک لە خەڵک بە “سموود” ناو دەهێنرێ، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاری داوە کۆلێجی تەکنیکی تێدا بکرێتەوە، ناحیەی رزگاری لەرووی ئیداریی سەر بە قەزای کەلارە.
کۆلێجەکە، بەشی تەکنیکی کارگێڕی دەبێت، ساڵی داھاتوو ئامادە دەبێ بۆ ئەوەی خوێندکار وەربگرێت.
جەمال ساڵەح، بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری “سمود” بە 964ى وت، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەکی دەرکردووە، بۆ تەواوکردنی کارەکانی کۆلێجەکەی رزگاری، ئەمڕۆ سێشەممە شوێنمان بۆی دیاریکردووە.
کۆلێجەکە ئێستا تەنیا بەشی کارگێڕیی تێدا دەکرێتەوە، بڕیار دراوە بە کاتی نھۆمی سەرەوەی کتێبخانەی گشتی ناحیەکە بکرێ بە بینای کۆلێجەکە تا ئەوکاتەی بینای خۆی بو دروستدەکرێت.
لە چەند رۆژی داھاتووش دەستدەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی بیناکە، جەمال ساڵەح وتی، بۆ ئەوەی ئامادەبکرێت بۆ ساڵی داھاتوو خوێندکار وەربگیرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پارچە زەوییەکی 50 دۆنمی دیاریکراوە، باڵەخانەی کۆلێجەکەی لەسەر دروست دەکرێت لە ساڵانی داھاتوودا.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا