دەڕاسەیەک لە پاش دوورینەوە گەنمە هەڵگیراوەکە دەخاتەنە نێو بارهەڵگرێکەوە _ وێنە: 964
بانکی رەشید
پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێ
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بانکی رەشید لقە دیاریکراوەکانی ئاراستە کرد بۆ خەرجکردنی پارەی جوتیاران، ئەوانەی كە بەربوومەكانیان رادەستی حكومەتی عێراق كردووە.
بانکەکە لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، “لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بەڕێوەبردنی بانکی رەشید، بانکەکە سەرجەم لقە دیاریکراوەکانی راسپاردووە بۆ خەرجکردنی پارەی جوتیاران، ئەوانەی بەروبوومەکانیان بە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت راسپاردووە”.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، “پرۆسەی خەرجکردنی پارە بەپێی خشتەیەكی رێکخراو و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام دەدرێت، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە شایستە داراییەكان بە ئاسانی دەگاتە دەستی جوتیاران”.
“ئەم رێکارە لە چوارچێوەی پاڵپشتی حکومەت بۆ کەرتی کشتوکاڵ و ئاسانکاری رێکارە داراییەکان بۆ جوتیارانە “، بانكی رەشید وادەڵێت.
بانکەكە هەروەها داوای لە جوتیاران کردووە سەردانی لقەکانی بانکی دیاریکراو بکەن، بەڵگەنامەی پشتگیریی پێویست لەگەڵ خۆیان ببەن، بۆ ئەوەی بە خێرایی پارەکانیان وەربگرن.
پرۆسەی ئەمساڵی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە چەند شارێكی عێراق دەستیپێكردووە و حكومەتی فیدڕالی بۆ هەر تۆنێک گەنم بڕی 850 هەزار دینار دەداتە جوتیاران.