"به یاسا ده‌یانپارێزین"
له كه‌ركوک ژماره و كۆدی تایبه‌ت بۆ دره‌خته به‌ته‌مه‌نه‌كان داده‌ندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كه‌ركوک، كۆد و ژماره دانان له‌سه‌ر داره به‌ته‌مه‌نه‌كانى شار به‌رده‌وامه، كه شاره‌وانى به هاوكارى رێكخراوێک ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه خه‌ریكییه‌تى، ئامانجیش لێی پاراستنیانه له له‌ناوچوون.
كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌مه‌لى عێراقی، له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یه‌ک به‌ناوى “پاراستنى داره به‌ته‌مه‌نه‌كان” هاوكارى شاره‌وانى ده‌كات، وه‌ك له دروشمه‌كه‌یان هاتووه ئه‌م پڕۆژه‌یه له پێناو ژینگه‌یه‌كى باشتره.
عه‌دنان ره‌شید، به‌رپرسی راگه‌یاندنى شاره‌وانیى كه‌ركوك به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى نزیكه‌ى پێنج مانگه خه‌ریكی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ن و تا ئێستاش كۆتایی پێنه‌هاتووه.
وتیشی، “هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ پاراستنى ئه‌م داره به‌ته‌مه‌نانه‌یه، چونكه پێشتر له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ده‌بڕانه‌وه”.
له‌سه‌ر هه‌ر دارێكی به ته‌مه‌نى كه‌ركوک تابلۆیه‌ك به بزمار داكوتراوه، جۆرى داره‌كه و كۆد و ژماره‌كه‌شی له‌سه‌ر نووسراوه، نووسیویشیانه، “ئه‌م داره به یاسا پارێزراوه” هیچ كه‌سێك بۆى نییه ببیبڕێتەوە یان بیگوازێته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندیى ئیداره‌ى كه‌ركوكى نه‌بێت.